کۆمپانیای تیک مەپ لە سالی ۲۰۱۲ وەک یەکەمین کۆمپانیایی تایبەت بە راوێژکاری و خزمەت گوزاری ئەندازیاری دامەزراوە لە ساڵی ۲۰۱۳ هەولی داوە لە بوارە جیا جیاکانی وەک : رێگاوبان بە هەموو تایبەت مەندیەکانیەوە، تونێل، ئاو و ئاوەرۆ ،شارسازی، کۆنترۆلی سەرچاوە ئاویەکان، نەوت و گاز کارا بێت.
لەبەر ئەوەی کوردستان لە هەندێک تایبەتمەندی ئەم بوارانە دا ئەزمونی کافی و زانستێکی ئاکادمیایی پتەوی نەبوو، خاوەنکارانی کەرتی تایبەت و حکومی، ناچار بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمون و زانستی کۆمپانیا بیانیەکان، بە تایبەت لە بواری نەخشەسازی و راوێژکاری ئەندازیاری لە پرۆژە ئیستراتێژیەکان داوە بن. کۆمپانیای تیک مەپ هەوڵ دەدات ئەو ئەزمونە زانستە ئەندازیاریانە کە وا لە کوردستان هەست بە بۆشایی دەکرێت، بتوانێت بە سوود وەر گرتن لە کۆمپانیا بیانیەکان بەتەنیا کالایەکی ئەندازیاری هاوردە بکات بەڵکو ئەم زانستە بە راگواستی بە کوردستان خۆماڵی بکات.